Burak Karacaoğlu,Said İbicioğlu,Eşref Musa
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئیدلب - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، گونده‌كانی سوله‌یمان خه‌لیل و ساتی شاغی سه‌ر به ناحیه‌ی راجۆ خۆرئاوای عه‌فرین-یان کۆنترۆڵ کرد.
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد كاته‌كانی به‌یانی ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ناوه‌ندی ناحیه‌ی راجۆ و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ستپێكرد.
به پێی زانیاری په‌یامنێرانی مه‌یدانی ئاژانسی ئانادۆڵو، دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر دوو گونددا گیراوه كه له ده‌ستی په‌یه‌ده‌دا بوون.
به‌م شێوه‌یه‌ك له 11هه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 23 خاڵ كه 17یان گوندن، هەروەها شه‌ش ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون و پێنج به‌رزایی ستراتیجی کۆنترۆڵکراوە.