A. Eda Ünlü Özen
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن تورکیا بۆ سەر عەفرین، ھەردوو گوندی سولەیمان خەلیل و سات شاغی لە دەستی تیرۆریستانی پەکەکە/پەیەدە رزگارکران.
لە ١١هەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ٢٣ خاڵی گرنگ کە پێکھاتووە لە ١٧ گوند و پێنج گردی ستراتیجی و ناوچەیەکی نیشتەجێ بوون سەر بە پێنج شارەدێی ناوچەکە لە دەستی تیرۆریستانی پەکەکە/پەیەدە دەرھێنراوە.
ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە لەوەتەی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کوژراون گەیشتووەتە،٦٤٩ کەس.
لەلایەکی دیکەش ژمارەیەکی زۆری پێگەی سەر بە تیرۆریستان لە چۆلاییەکانی رۆژئاوای عەفرین کە دەکەوێتە بەرامبەر ھەردوو شارۆچکەی حەسسا و رەیحانلی تورکیا لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان دەکرێ. ھاوکات دەنگی تەقینەوەکان لە بەری سنووری تورکیا دەبیسترێ و ھاتووچۆی فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ناوچەکەدا بەردەوامە. لە پاڵ ئەمەش لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی سەر سنوور، دیواری ئەمنی ھەڵگیراوە.
سوپای تورکیا راگەیەنراوێکی بە ھەر سێ زمانی کوردی، تورکی و عەرەبی لە ئاسمانەوە بۆ ناوچەی عەفرین خستەخوارەوە و بەناردنی پەیامی "عەفرین ھی عەفرینییەکانە" بانگھێشتی ھاوکاریکردنی لە خەڵکی ناوچەکە کرد.