Esin Işık,Orhan Onur Gemici,Serkan Kaya
06 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە تایبەتی لە سلێمانی رێکخستنێکی زۆر جددیی هەیە و رایگەیاند ئەمە ساڵانێکە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەولێر، سلێمانی و حکوومەتی ناوەندی لە بەغداش باسیان کردووە.
ئیبراهیم کاڵن باسی لەوەش کرد بهدواداچوون بۆ رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە له عێراق دهكهن و رایگەیاند بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی.
کاڵن لە پەخشێکی راستەوخۆی ئاژانسی ئانادۆڵۆدا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەندامبوونی سوید و فینلاند لە ناتۆ و پێواژووی فڕۆکەی F-16 لەگەڵ ئەمریکا بابەتی جیاوازن و ئەوەیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمریکا راگەیاندووە کە هەوڵدان بۆ فشار خستنە سەر تورکیا لەسەر ئەم بابەتە کارێکی بێ مانایە.
ئیبراهیم کاڵن گوتی: "ئەگەر ئەمانە وا بەیەکەوە ببەستنهوه ئەوا دەچنە سەر رێگایەکی هەڵە. بێگومان ئێمە دەمانەوێت پرۆگرامی F-16 بەردەوام بێت. لە رووی هێزە ئاسمانییەکانمانەوە، لە رووی سوپامانەوە پرۆگرامێکی گرنگە، دەمانەوێت ئەمە بکەین. دەمانەوێت لەگەڵ ئەمریکا بگەینە روانگەیەیەکی یەکگرتوو و ئەو پرۆگرامە پێشبخەین، بەڵام بە روونی دەبێت ئەمە بڵێم، واتا لەوەدا نین کە بڵێین 'با هەر ئەمە ببێت، ئەگەر نەبێت ئەوا سبەی ئاسایشمان نامێنێت'. ئەگەر ببێت ئەوا باش دەبێت بەڵام تورکیا بژاردەی دیکەی هەیە".
- "بە پاڵپشتیکردنی باڵی پەکەکە لە سووریا ناتوانرێت بەرەنگاریی لهگهڵ تیرۆر بکرێت"
کاڵن هەستیاری تورکیای لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وەبیرهێنایەوە و گوتی: "لە دوایین راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا سەرنج خرایە سەر پێشهاتەکانی سووریا و عێراق و رەخنە لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی هاوپەیمان لە ناوچەکە گیرا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیاری "ئایا بابەتەکانی سەردانی سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا بۆ سووریا و پرسی کەوتنەخوارەوەی هێلێکۆپتەر لە عێراق لەگەڵ هاوتاکانتان تاوتوێ کردووە؟" رایگەیاند، هەر لە دوای سەردانەکەی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا بۆ باکووری سووریا باڵیۆزی ئەو وڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و هۆشداری پێدرا و داوای روونکردنەوەی لێکرا و هەمان بابەتی لە کۆبوونەوەکانی ئەمریکا بە هاوتاکانی راگەیاندووە.
گوتیشی: "ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە لەگەڵ پەیەدە، یەپەگە کۆنەبوونەتەوە و تەنها چاویان بە سەربازانی ئەمریکا کەوتووە. بەڵام ئێمە ئەمە بە رادەی پێویست نازانین و دڵنیامان ناکاتەوە".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد لە هەموو پلاتفۆرمێکدا باسیان لەوە کردووە کە سیاسەتی پاڵپشتییكردنی پەیەدە و یەپەگە کە لەسەردەمی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، باراک ئۆباما دەستی پێکراوە لە ریشهوه و لە هەموو روویەکەوە هەڵەیە.
ئیبراهیم کاڵن جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەمریکا ئیتر کۆتایی بەو پاڵپشتییە بهێنێت کە بە پەیەدە و یەپەگەی داوە و گوتی: "ئەم سیاسەتە ناكرێت بهردهوام بێت. ئەمە تەنها بە ژەهراویکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا ناوەستێت بەڵکو لە هەمان کاتدا هاوسەنگییەکانی سووریاش تێکدەدات و خاوەنی کاریگەرییەکە کە لە رەگەوە یەکپارچەیی خاکی سووریا و ئاسوودەیی نەژادی و کۆمەڵایەتی لهناودهبات. دەبێت ئیتر کۆتایی بەمە بهێندرێت. بە پاڵپشتیکردنی باڵی پەکەکە لە سووریا ناتوانرێت بەرەنگاریی لهگهڵ تیرۆر بکرێت".
کاڵن باسی لەوەش کرد بهدواداچوون بۆ رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکە له عێراق دهكهن و رایگەیاند بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی.
ئەوەشی خستەڕوو کە رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە بە تایبەتی لە سلێمانی رێکخستنێکی زۆر جددیی هەیە و رایگەیاند ئەمە ساڵانێکە لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەولێر، سلێمانی و حکوومەتی ناوەندی لە بەغداش باسیان کردووە.
- "رێگە نادەین پەکەکە ببێتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەمان"
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا باپەندە بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و تاکۆتایی پاڵپشتیی یەکێتیی سیاسیی وڵاتهكه دەکات و رایگەیاند، ئەو ئەرکەی کەتووەتە سەر ئەنقەرە بۆ ئاشتی و ئاسوودەیی لە رووی کۆمەڵایەتی، نەژادیی و مەزهەبییەوە هەموو کات ئەنجامی داوە و لێرە بەدواشەوە بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی.
ئیبراهیم کاڵن سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا لە بەرامبەر ئەمەدا دەبوو تورکیا هەنگاوێک بنێت کاتێک کە خاکی عێراق ببێتە شوێنێک کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەکاری دەهێنن و گوتی: "بێگومان ئەمەش دیسانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان عێراق قسە دەکەین و ئەنجامی دەدەین، لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ هەولێریش. بەڵام ئەوە دەزانین کە بە تایبەتی لە سلێمانی پەکەکە رێکخستنێکی زۆر جددیی هەیە. پەکەکە لە سلێمانی یان لە هەر شوێنێک، دەکرێت لە کەمپی مەخمووریش بێت و دەکرێت لە شوێنی دیکەش بن، لە هەر شوێنێک بن با ببن بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین پەکەکە لەوێ بمێنێتەوە و ببێتە هەڕەشە بۆسەر وڵاتەکەمان".