Muhammet Ali Kemal
10 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2017
ئورفا - AA
گوڵی رەش کە لەسەرانسەری جیهاندا لە بەهاردا تەنها لەشارۆچکەی هالفەتی ئورفا پێدەگات، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە وەرزەکانی دیکەشدا بۆنی بکەن، وشک دەکرێتەوە و دەخرێتە نێو پاکێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی لە شارۆچکەکە، دەستی بەهەوڵەکانی کردووە بەمەبەستی زیاتر ناساندنی گوڵی رەش. لەو چوارچێوەیەشدا ئەو گوڵە رەشانەی کە لە خانووە شووشەکاندا پێدەگەیەندرێن، وشک دەکرێنەوە و دەخرێنە پاکێتەوە.
دواتر پاکێتەکان لە ناوەندی شارۆچکەکە و لە تەواوی پارێزگای ئورفا، لەو شوێنانەی کە بە چڕی گەشتیاران سەردانی دەکەن، بۆ فرۆشتن دادەنرێن. بەوشێوەیەش ئەوانەی خوازیاری بۆنکردنی گوڵی رەشن، دەتوانن لە هەر چوار وەرزەکەدا بۆنی بکەن.