Hemın Othman Mohammed
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی پشووه‌كانی نه‌ورۆز له توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ئێرانی روویان له شاری وان كردووه.
هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه بۆ شاری وان بۆته مایه‌ی دڵخۆشی كهسبكارانی شاره‌كه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه شاره‌كه له‌رووی ئابوورییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه.
له ئێران‌دا پشووه‌كانی نه‌ورۆز 13 رۆژه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ئێرانی به لێشاو روویان له شاری وان كردووه كه درێژترین سنووری له‌گه‌ل وڵاته‌كه‌یاندا هه‌یه.
گه‌شتیاران له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری نێوان ورمێ و وان کە بە كاپی كۆی ناسراوە و لە شارۆچكه‌ی سارای هەڵکوتووە، چوونه‌ته توركیا.
له‌و ده‌روازه سنوورییه‌دا كه ته‌نیا ده‌توانرێت ئۆتۆمبێلی بچووك به‌كار بهێنرێت، له ماوه‌ی پشووه‌كانی نه‌ورۆزدا رۆژانه كار بۆ نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 700 گه‌شتیاری ئێرانی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده له رۆژانی رابردوودا بڕێكی زۆر به‌فر له ناوچه‌كه باریووه، به‌ڵام هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی به‌رده‌وام بووه.
به‌رپرسانی ده‌روازه سنووریهكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی پشووه‌كانی نه‌ورۆزی ساڵی رابردوودا، 27 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی سه‌ردانی توركیایان كردووه.