Meriç Ürer
24 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئیزمیر - AA
له كۆی 68 گومان‌لێكراو كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی نهێنیی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیا ده‌ستگیركرابوون، 43یان ده‌ستبه‌سه‌ركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی کە له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیزمیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌و 68 گومانلێكراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیزمیر ده‌ستگیركرابوون، یه‌كێكیان به‌هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش، له‌و 67 گومانلێكراوه چوار كه‌سیان به مه‌رج ئازادكران و 63 گومانلێكراوه‌كه‌ی دیكه به‌داوای ده‌ستبه‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی دادگا كران.
هه‌روه‌ها له‌و 63 گومانلێكراوهش 43یان ده‌ستبه‌سه‌ركران و 20ی دیكه‌شیان به هۆی دۆخی ئیستای به‌ڵگه‌كان و سوودمه‌ندبوون له پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر له به‌رده‌م دادوه‌ردا به‌مه‌رج ئازادكران.
- رووداوه‌كه
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی پێكهاته‌ی نهێنیی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له نێو سوپای توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 88 گومان‌لێكراو ده‌ركرا كه 40یان هێشتا له‌سه‌ر كاربوون.
له‌نێو ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی له‌نێو پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا چالاكیان ئه‌نجامداوه و له لایه‌ن ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌وه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی جێگیر و سه‌ر شه‌قامه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه كراوه و هێشتا له‌سه‌ر كاربوون، پێكهاتوون له؛ سێ كۆلۆنێل، سێ موقه‌ده‌م، 10 رائید، 22 نه‌قیب، دوو ملازمی یه‌ك. ئه‌وانه‌یشی لهكاردووخرابوونهوه پێكهاتبوون له؛ 21 كۆلۆنێل، چوار موقه‌ده‌م، پێنج رائید، 13نه‌قیب، چوار ملازمی یه‌ك و یەک ملازم دوو.