Ekip
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی تورکیا(میت) له رێگای ئۆپهراسیۆنێكهوه گورزی گه‌وره‌ی لە پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب له وڵاتی گابۆن له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست وەشاند و سێ بەرپرسی فەتۆی هێنایه‌وه توركیا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون له ئۆپه‌راسیۆنێكی میت-دا هه‌ریه‌ك له عومسمان ئۆزپنار، ئیبراهیم ئاكباش و عه‌دنان دهمیرئۆناڵ له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له گابۆن ده‌ستگیر کران.
دواتر بە فڕۆکەی تایبەت، میت دەستگیرکراوەکانی له لیبرهڤیڵی پایته‌ختی گابۆنه‌وه هێنایەوە بۆ توركیا و راده‌ستی دادگا كراون و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئه‌ندامه‌كانی فه‌تۆ جگه له به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی، ٢٠ هه‌زارو ٨٠ دۆلار، ١٢ ملیۆن فرانگی ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست و ژماره‌یه‌ك ئامێری ئه‌لیكترۆنییان پێگیراوه.