Halil Fidan
04 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئیزمیر - AA
لە سنووری قەزاکانی دیکیلی و سەفەریهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا ، ٥٩ کۆچبەر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای تورکیادا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەسەر زانیارییەک لەبارەی بوونی گرووپێک کۆچبەر لە کەناردەریای قەزای سەفەریهیسار، تیمەکانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا رەوانەی ناوچەکە کران.
تیمەکان لە قەزای سەفەریهیسار، ٢٧ کۆچبەریان رزگارکرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
هەروەها لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای دیکیلی، ٣٢ کۆچبەری دیکە رزگار کران کە لەناو بەلەمێکی لاستیکیدا بوون و لەلایەن هەمان هێزەوە گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای رێوشوێنەكانی ئاسایش، کۆچبەرەكان کە سەرجەمیان ٥٩ کەس بوو، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ كران لە پارێزگای ئیزمیر.