Yusuf Soykan Bal
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
ئیزمیر - AA
لە سنووری قەزاکانی کارابورون و چەشمە سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٦٦ په‌نابه‌ر رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه، گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
دوای گەیشتنی زانیاریی لەبارەی ژمارەیەک په‌نابه‌ر لەناو به‌له‌مێكی پلاستیكیدا له كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای کارابورون، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا گەیشتنە شوێنه‌كه.
تیمەکان ٤١ په‌نابه‌ریان رزگار كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
هەروەها تیمەکان لە كه‌ناراوه‌كانی سەربە قەزای کاراعەبدوڵڵا، ٢٥ پەنابەریان رزگار کرد کە لەنێو بەلەمێکی پلاستیکییدا بوون و گەڕێندرابوونەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، په‌نابه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.