Hüseyin Bağış,Hemın Othman Mohammed
11 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له ئیستانبوڵ، حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئیستانبوڵ، ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی ژمارەیەک گومان‌لێكراو كه هه‌وڵیانداوه ناسنامه‌ی ساخته بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه به هۆی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه سزا دراون بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كانی شه‌ڕ، هه‌وڵی دابینكردنی ئه‌ندامانی نوێیانداوه بۆ رێكخراوه‌كه و هاوكاری خێزانی ئه‌و داعشانه‌یان كردووه كه زیندانی كراون.
تیمه‌كانی ئاسایش ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وت كه گومانلێكراوان له ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلی كۆمه‌ك و هاوكاری ماددیان كۆكردووه‌ته‌وه، پڕوپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌و رێكخراوه كردووه و ناوبه‌ناو ژماره‌ی ته‌له‌فۆنیان گۆڕیوه.
له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی به‌ده‌ستهێنراون له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌ی گومانلێكراوه ده‌ستگیركراوه‌كان درێژه‌ی هه‌یه.