Mustafa Hatipoğlu,Ali Ebubekir Tokcan
15 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ناوچە بەرزەکانی ئیستانبوڵ بارینی بەفر کاریگەر بوو.
شارەکە کە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلی باران بارین گرتوویەتیەوە، کاتەکانی شەو بەفر لە چەند ناوچەیەکیدا باری.
لە ناچەکانی باشاکشەهیر و ئارناوتکۆی، بارینی بەفر کاریگەر بوو، لە هەندێک ناوچەی بەری ئەورووپای شارەکە بەفر و باران بەیەکەوە دەبارێت.
بەفرێکی چڕ بەرزایی چامڵجای بەری ئانادۆڵی گرتووەتەوە،
تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی خوێ رێژکردنی رێگاوبانەکانن و، لەو ناوچانەشی بەفر بەچڕی باریوە بەفری سەر شەقامەکان رادەماڵن.