Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، واسیپ شاهین، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مۆتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له شه‌قامی فاتیح له باهچه‌لی ئێڤله‌ر ته‌قیوه‌ته‌وه و، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پێنج هاووڵاتی برینداربوون، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
له تویتێكدا كه له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، پارێزگار شاهین رایگه‌یاند: "به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌ی مۆتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراودا له شه‌قامی فاتیح له باهچه‌لی ئێڤله‌ر، پێنج هاووڵاتیمان برینداربوون كه یه‌كێكیان برینه‌كه‌ی سه‌خته".