Mazın Asad
12 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
له كاتی تێپه‌ڕبوونی كاروانێكی سه‌ربازیی له گه‌ڕه‌كی ساماندرا له ئیستانبوڵ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان پێنج كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، له نزیك باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی له گه‌ڕه‌كی ساماندرا له‌سه‌ر شه‌قامی ئۆسمانگازی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كاروانێكی سه‌ربازیی به‌و شوێنه تێپه‌ڕ بوو و به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێنج كه‌سی نێو ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه دروستكرد.
پاش ته‌قینه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له تیمه‌كانی پۆلیس به مه‌به‌ستی گرتنی رێوشوێنی ئه‌منی بۆ شوێنه‌كه گواسترانه‌وه.