Cemal Coşkun
01 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ - AA
تەقینەوەیەک لە پردێکی پەڕینەوەی نزیک وێستگەی مێترۆی بایرام پاشا لە ئیستانبوڵ روویدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان دوای تەقینەوەکە تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی و تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
دەستبەجێ رێوشوێنی ئەمنی لەلایەن پۆلیسەوە گیردرایە بەر و شەقامەکە بەڕووی ئۆتۆمبێل و پیادەوە داخرا.
بەهۆی تەقینەوەکە جامی یەکێک لە مێترۆکان شکاوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک لە سەرنشینان.