İlyas Kaçar,Muhammet Ali Kemal
26 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژناندا، ژمارەیەک لە سیمبولەکانی ئیستانبوڵ بە گڵۆپی پرتەقاڵی رووناک کرانەوە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ''رۆژی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا'' کە لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە راگەیەنراوە، هەڵمەتی ''لەبەرامبەر توندوتیژیی دژی ژناندا یەکگرن'' راگەیەنرا و لە زۆرێک لە شارەکانی جیهان، پێکهاتە سیمبولییەکان تاوەکو ١٠ی کانوونی یەکەم بە رەنگی پرتەقاڵی رازێنرانەوە.
لەو میانەشدا لە ئیستانبوڵ ژمارەیەکی زۆر لەو پێکهاتە کولتووریی و شوێنەوارییانەی کە سیمبولی شارەکەن و لە نێویاندا هەریەک لە تاوەری گاڵاتا، پردی پەڕینەوەی هالیچ، دیواری بۆزدۆغان، کۆشكی هیدیو، تاوەری بەیازت، پردی یاوز سوڵتان سەلیم، پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووز و پردی فاتیح سوڵتان مەهمەت پرتەقاڵییان پۆشی و بە گڵۆپی لەو رەنگە رووناک کرانەوە.