Mazın Asad
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ وەسیب شاھین لەبارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی گەڕەکی ئۆڕتەکۆی لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: "بەپێی زانیارییەکانمان، تاوەکو ئێستا بە لایەنی کەمەوە ٣٥ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە کە لە نێوانیاندا پۆلیسێک ھەیە و ھەروەھا بە لایەنی کەمەوەش ٤٠ بریندارمان چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکان وەردەگرن".
شاھین لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان لە شوێنی رووداوەکە گوتی: "لە دەوروبەری کاتژمێر ١:١٥ خولەکی شەو تیرۆریستێک بە چەک سەرەتا پۆلیسێکی پێش دەرگا شەھید دەکات و دواتر ھاووڵاتییەکیش شەھید دەکات و بەداخەوە لە ئەنجامدا بەشێوەیەکی دڕندانە و بێزەییانە خەڵکی بێتاوان گوللەباران دەکات و رووداوەکە دێتە ئاراوە کە لە کاتێکدا خەڵکەکە بە بۆنەی سەری ساڵەوە کاتێکی خۆشیان بەسەر دەبرد. ئەمە ھێرشێکی تیرۆریستییە. بەپێی زانیارییەکانمان، تاوەکو ئێستا بە لایەنی کەمەوە ٣٥ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە کە لە نێوانیاندا پۆلیسێک ھەیە و ھەروەھا بە لایەنی کەمەوەش ٤٠ بریندارمان چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەکان وەردەگرن. لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوەیەکی فراوان بەڕێوە دەچێت. دواتر زانیاریی تێروتەسەل بڵاو دەکەینەوە. لە ئێستادا زانیارییەکانی بەردەستمان تەنھا ئەمانەن".