Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2016
تاران
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی دوای هه‌وڵی كوده‌تا له15ی ته‌مووزدا له‌سه‌ر گه‌شته‌كان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری دانرابوو هه‌ڵگیران.
قاسمی لهڕوونكردنهوهیهكیدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، "كۆمپانیاكانی گه‌شتوگوزاری وڵاته‌كه‌مان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له توركیا، ده‌توانن گه‌شت له وڵاته‌كه‌ماندا رێكبخه‌ن".
قاسمی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ توركیا داوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تاوتوێكراون و سه‌ردانێكی گرنگ بووه.
حكوومه‌تی تاران به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان وڵاته‌كه‌ی له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا، گه‌شتی گه‌شتیاریی بۆ توركیا قه‌ده‌غه‌كرد.