نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فێدریكا مۆگرینی پێش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران محه‌مه‌د جەواد زەریف له شوێنی باڵیۆزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: "ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له لۆزان لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه له‌سه‌ری رێككه‌وتن، رێگه‌ی له‌به‌رده‌م ئێران‌دا كردۆته‌وه كه رۆڵێكی جیا له ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت".
هاوكات مۆگرینی باسیشی له‌وه كرد، كه ئه‌وان زۆر باش له نیگه‌رانیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی تێده‌گه‌ن له‌باره‌ی زۆربوونی كاریگه‌ریی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی وه‌ك سووریا، یه‌مه‌ن و لوبنان. به‌پێویستیشی زانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی كاریگه‌ر به‌شداری له‌م كۆبوونه‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن كه ماوه‌ی پێنج ساڵه درێژه‌ی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له‌و وڵاته‌دا.
حكوومه‌تی ئێران، به‌شداری بێ مه‌رجی خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی سووریا نیشان دابوو كه له 5ی مایسدا بهسەرپەرەشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئێران پیش‌تر به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وانه نه‌كردبوو.