ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بەشیر ئەتاڵای) لەبارەی ئاشکراکردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن ئەردۆغانەوە گوتی " ئاشکراکردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن باشترین و گشتگیرترین کارە تا ئێستا لە مەیدانی سیاسیی تورکیا ئەنجامدرابێ. ئەوە پاکێجێکە بەرھەمی ١١ ساڵ ھەوڵ و تێکۆشانە. دڵنیام ئەوە دەبێتە سوپرایزێکی مەزن و پەسەند دەکرێ. وابیردەکەمەوە ئەو پاکێجە ئاسوودەیی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێ".
ئەتاڵای لە کەناڵی ٢٤ لەسەر ھەمان مەسەلە ئەو گوتانەی پێشکەشکرد " ١١ ساڵ کارمان لەسەر ئەو پاکێجە کرد من ناوی دەنێم "پاکێجی ئاساییکردنەوەی تورکیا" ، گۆڕانکاری لە دەستووری وڵات یەکەم ھەنگاوەکانی ئەو پرۆژەیە بوو. ئێستایش ئەو ھەنگاوانە بەردەوامن و لە رەھەندێکی زۆر باشدان".
ھەروەھا ئەتاڵای گوتی "بڕیارە تا کۆتایی مانگی ئەیلول پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن لەلایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان)ەوە ئاشکرابکرێ".