ئورفا
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری و کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی بەکۆمەڵ لە گۆڕەپانی تۆپچوی ئورفا گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان پێش گوتەکانی بە ھەر سێ زمانی کوردی و تورکی و عەرەبی سڵاوی لە جەماوەرەکە کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا باسی لە پرۆژەکانی وەبەرھەمھێنان لە وەتەی ١٢ی ساڵی رابردوو لە رۆژھەڵاتی تورکیا و شارەکانی کوردستان کرد و گوتی: "من ١٢ ساڵی سەرۆکوەزیران بووم، کە واتە مافی خۆمە باس لەم پرۆژانە بکەم، چونکە ھەندێک کەس بەم گوتانە بێزار دەبن. جەھەپە و مەھەپە و ھەدەپە داوایان پێشکەش بە دەستەی ھەڵبژرادنی باڵا کردووە بۆ ئەوەی من لە گۆڕەپانەکان دوور بکەومەوە، من لە نێو خەڵکەوە ھاتووم و یەکەمین سەرکۆماری ھەڵبژێراوم لەلایەن گەل، کە واتە لە ٧ی حوزەیرانی بە کورد و عەرەب و زازا و تورک وەڵامی ھەموو ئەمانە دەدەینەوە".