Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
13 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناڵێم تورکیا سیستەمی بەرگریی S-400 دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە ئەو کارەمان تەواو کردووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی رابردوو لە بارەگای گشتی ئاک پارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا گوتەیەکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە جەخت کردنەوە و دووبارەکردنەوەی ژمارەیەک تایبەتمەندی بەڕوونی سوودی دەبێت و گوتی:
"یەکەم، ناڵێم تورکیا سیستمی بەرگریی S-400 دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە ئەو کارەمان تەواو کردووە. ئینشائەڵڵا لە مانگەکانی داهاتوودا رادەستکردنی سیستەمەکە بە وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێت. ئەم سیستەمە هێرشبەر نییە بەڵکو سیستەمی بەرگریکارە. ئەی من رێوشوێن ناگرمە بەر بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەم؟ بۆ ئەمە دەبێت پرس بەکەس بکەم؟ هەڵبەت ئێمە سیستەمێکی لەوچەشنەمان لە ئەمریکا خواست، ئەی تۆ پێت داین؟ نەخێر پێتنەداین. گوتت چی؟ گوتت کۆنگرێس مۆڵەت نادات. هاورێ بەڕێزەکان ئێمە لەسەردەمی ئۆباماوە ئەم کارەمان دەستپێکرد. بەردەوام بەئێمەیان دەگوت کۆنگرێس رێگەیان نەداوین. ئێ ئەگەر کۆنگرێس رێگەتان نادات ئەوا ئێمە چارەی سەری خۆمان دەکەین.دواتر پرسی S-400 هاتە رۆژەڤەوە. نرخی زۆر گونجاو درا پێمان هاوشانی ئەوە بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت کە پێکەوە دەکرێت بەرهەمی هاوبەشمان هەبێت لەبارەی سیستەمەکەوە. دواتر رێککەوتنەکەمان واژۆ کرد.
ئینشائەڵڵا لە ماوەیەکی کورت‌دا سیستەمەکە دێتە وڵاتمانەوە. لەم بارەیەوە دەرگامان بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە کە دەخوازێت هاریکاری بکەین. ئێمە سەرەڕای ئەمە بە بەڕێز ترەمپ-مان گوت کە لەم هەلومەرجەدا ئەگەر دەکرێت ئێمە پاتریۆت دەکڕین. ئەوەشمان گوت، بەڵام ئەوانیش هەمان شتیان بەئێمە گوت و نەیانتوانی بڵێن بەڵێ".
سەرکۆماری تورکیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا ته‌نها کڕیاری فڕۆكه‌كانی F-35 نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا هاوبه‌شی وهبهرهێنانێتی و گوتی:
"تا ئه‌مڕۆ یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلارمان داوه. له هه‌موو پلاتفۆرمهكاندا حسابی پهراوێزخستمان له پرۆژه‌ی F-35 ده‌پرسینه‌وه كه بههۆكارگهلێك كه هیچ بنه‌مایه‌كی ژیری و ئه‌خلاقی نییه په‌راوێزخراوین. له‌ئێستادا دووباره ئه‌ركی پێویستم داوه‌ته هاوڕێیانم. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ موخاتهبهكانیاندا گفتوگۆ ده‌كه‌ن. دوای گفتوگۆكان له كۆتایی مانگدا له ژاپۆن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك تره‌مپ كۆده‌بینه‌وه. له‌وێ به‌جیا كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵی. پشتیوان به‌خوا له‌وێش رووبه‌ڕوو باس له‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچینه ئه‌وێ لێره‌ش به ته‌له‌فۆن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كاره ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت له‌و په‌ڕه‌یه‌ی كاره‌كه‌ی پێگه‌یشتووه بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و خاڵه‌ی ده‌ستمان پێكرد".