Mehmet Tosun
02 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2022
ئەنقەرە-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی ئاشکرا کرد کە تورکیا دۆستی رۆژانی تەنگانەیە و هاوشێوەی رابردوو، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییکردنی لوبنان.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی لە کۆشکی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئەنقەرەی پایته‌خت، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی ساز کرد.
لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سه‌ركۆماری توركیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی میقاتی و شاندی یاوەری بۆ وڵاته‌كه‌ی دەربڕی، گوتی: "هاوشێوه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش، وه‌ك دۆستی رۆژی ره‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانییكردنی لوبنان".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەوەش کرد لەگەڵ میقاتی باسیان لە ئامادەیی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە لوبناندا کردووە و رایگەیاند: "كۆمپانیاكانمان ئامادەن بۆ له ئه‌ستۆگرتنی پرۆژه گرنگه‌كانی ژێرخان له‌نێویشیاندا بنیاتنانه‌وه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت".