Özcan Yıldırım
07 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی، "تاکو ئەمڕۆ توانیمانە لە رێگەی TOKİوە ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار یەکەى نيشتەجێبوون، شوێنی کار، یاریگا، نەخۆشخانە، خوێندنگە، بەشی ناوخۆیی، ھۆڵی وەرزشی زیاتر لە ٢٤ ھەزار دامەزراوە درووست بکەین".
ئەردۆغان لە یەکەکانی نیشتەجێکردنی سینجان سارایجیکی سەربە فەرمانگەی درووستکردنی بەکۆمەڵی یەکەی نیشتەجێبوون (TOKİ)، لە میانی بەشداریکردنی لە "رێورەسمی رادەستکردنی یەک ملیۆن کلیلی TOKİ"، گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی، "تاکو ئەمڕۆ توانیمانە لە رێگەی TOKİوە ملیۆنێک و ١٠٠ ھەزار یەکەى نيشتەجێبوون، شوێنی کار، یاریگا، نەخۆشخانە، خوێندنگە، بەشی ناوخۆیی، ھۆڵی وەرزشی و زیاتر لە ٢٤ ھەزار دامەزراوە درووست بکەین".
ئەردۆغان سەبارەت بە کەمپینی ١٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون، گوتی، "تاوەکو ئێستا دروستکردنی ١٢ ھەزار یەکەمان تەواوکردووە. لە ئێستاشدا دروستکردنی ٧٦ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونى کۆمەڵایەتیی دیکە بەردەوامە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی، "ماڵێکی گەرممان بۆ پێنج ملیۆن ھاووڵاتییمان دابینکرد، کاری وامان بۆ ملیۆنان لە گەلەکەمان کردووە کە بتوانن لە رێگەیەوە خوێندن، کار، پەرستش و وەرزش بە ئاسوودەیی ئەنجامبدەن".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی، "ئێمە بە کارەکانمان قسە دەکەین. بۆ بەردەوامیدان بەم خزمەتانە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ خاوەنی گرنگییەکی ھەستیارە. لە ئێستاوە داواتان لێدەکەم کار بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ بکەن".