Zafer Fatih Beyaz
27 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ھێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێی مێرسین رایگەیاند: "ئەو رووداوەمان بینی کە دوێنێ لە مێرسین روویدا. زانراوە کە کێن ئەوانەی ئەو دوو ژنە تیرۆریستە بۆ سوودی خۆیان بەکاردەھێنن، ئەو پارتەیە کە لە پەرلەمانە. ناوی پارتە بەڵام سەرنج بدەن، ئەو دوو ژنەی کە وەک تیرۆریست بەکاریھێناون خۆیان دەتەقێننەوە و لە مێرسین دەمرن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی خانمانی ئاک پارتی لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندیی بەڕێوەبردن و سەرۆکی لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان تێیدا بەشداربوون، گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە میانی گوتارەکەیدا ئەردۆغان باسی ھێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێی مێرسین کرد و رایگەیاند: "ئەو رووداوەمان بینی کە دوێنێ لە مێرسین روویدا. زانراوە کە کێن ئەوانەی ئەو دوو ژنە تیرۆریستە بۆ سوودی خۆیان بەکاردەھێنن، ئەو پارتەیە کە لە پەرلەمانە. ناوی پارتە بەڵام سەرنج بدەن، ئەو دوو ژنەی کە وەک تیرۆریست بەکاریھێناون خۆیان دەتەقێننەوە و لە مێرسین دەمرن".
ھەروەھا گوتی: "ئەمە چ ویژدان و چ عەقڵیەتێکە، بە چ شێوەیەک مێشکتان شتوونەتەوە کە ئەو دوو ژنە خۆیان بکەنە فیدای دۆزە پووچەکەتان".
دواتر ئەردۆغان باسی دۆخی ئابووریی و خۆشگوزەرانی لە تورکیا و ھەوڵەکانیان لەوبارەیەوە کرد و رایگەیاند: "سوورین لەسەر ئەوەی لەرێگەی بەرزکردنەوەی داھاتی سەرجەم چینەکان قۆناغ بە قۆناغ و بەشێوەیەکی جددیی لە سەری ساڵدا، ئەو خۆشگوزەرانییەی لەدەستچووە، بگەڕێنینەوە".
سەرکۆماری تورکیا وەک ئاماژەیەک بۆ ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی وڵاتەکەی، رایگەیاند: "دڵنیابن لەوەی کە لە ٢٠٢٣دا ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی وڵاتەکەمان بەڵام لە بەرەی ئۆپۆزسیۆن کەسانێکی زۆر بە ناچاری خانەنشین دەبن".