Hamdi Çelikbaş
28 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی چوار پلە قەزای گۆلە-ی سەربە پارێزگای ئەردەخانی باكووری خۆرههڵاتی توركیای هەژاند.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD)ەوە بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٢:٠١، بەگوڕی چوار پلە ناوچەکەی هەژاندووە، کە ناوەندەکەی قەزای گۆلە-ی ئەردەخان بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر روویداوە.
ئافاد ئەوەشی خستەڕوو کە لە پاش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە کە کاتژمێر ١٧:٠٨ خولەک لە گۆلە روویداوە، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ەوە تێکڕا ٢٩ پاشلەرزە روویانداوە کە یەکێکیان گوڕەکەی چوار پلە بووە.
هەروەها ئافاد رایگەیاند کە تێکڕا ٦٠ ئاگاداری بە بەشی فریاکەوتنی بەپەلە گەیشتووە و دیواری دوو خانوو رووخاون و سێ کەس برینداربوون.
