Zafer Fatih Beyaz,Muhammet Ali Kemal
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سکاڵای یاسایی لەسەر شارەزای پەیمانگای ئینتەرپرایزی ئەمریکی، مایکڵ رۆبن بە تۆمەتی ''سووکایەتی کردن بە سەرکۆمار'' و ''ئەنجامدانی تاوان بۆ رێکخراوێک'' لەرێگەی ئەو پۆستانەی لە ئەژماری تویتەر بڵاویکردووەتەوە، تۆمار کرد.
پارێزەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، حسێن ئایدن، بەناوی بریگرتەکەیەوە، سکاڵایەکی یاسایی کە لە ٩ لاپەڕە پێکهاتبوو، لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، تۆمارکرد.
لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوەکراوە تاوانبارکردنە دوور لە عەقڵ و لۆژیکەکانی مایکڵ رۆبن، تەنها رەنگدانەوەی رق و نەفرەتی ناوبراو بەرامبەر ئەردۆغان نییە، بەڵکو نیشاندەری ئەو دوژمنایەتییەشە کە بەرامبەر کۆماری تورکیا، هەیەتی.
هەروەها باس لەوەکراوە، گومانلێکرا مایکڵ رۆبن، جار جار تویت و پۆست بە زمانی تورکی بڵاودەکاتەوە و ئەو پەیامانەشی کە بە تورکی بڵاویان دەکاتەوە، لەجیاتی و بەناوی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)وە ئەنجامیان دەدات، ئەمەش دەکاتە ئەوەی تاوان بۆ فەتۆ ئەنجامبدات.
پارێزەرەکەی ئەردۆغان لە سکاڵاکەدا جەختی لەوەکردووەتەوە، پێویستە لێکۆڵینەوە لە رۆبن دەستپێبکات نەک بەتەنها بەهۆی یاسای ژمارە ٢٢٩ی یاسای سزادانی تورکی کە تایبەتە بە ''سووکایەتی کردن بە سەرکۆمار'' بەڵکو بەهۆی بڕگەی ٦ لە یاسای ٢٠٦یش کە تاوانی ''ئەنجامدانی تاوانە بۆ رێکخراو''ەوە.
لە سکاڵااکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە نووسین و روونکردنەوەکانی رۆبن ناچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و باس لەوەشكراوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی مایکڵ رۆبن لەرووی یاساییەوە لە تورکیا رێگە پێدراوە.