Mazın Asad
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ فەرماندەیی کۆماندۆی جەندرمەی ھادیمکۆی بەسەرکردەوە.
ئەردۆغان لەو فەرماندەییە بەھۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرە سەربازییەکە لە شرناخ، سەرەخۆشی لە سەربازان کرد
دواتر ئەردۆغان بە ھەلیکۆپتەر بۆ گەڕەکی چاتاڵجا لە ئیستانبوڵ بەڕێکەوت و بەشداری لە پرسەی سەربازی تورکیا گۆکھان پێکەر کرد کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرە سەربازییەکە لە شرناخ شەھیدبوو بوو.