Muhammet Ali Kemal
07 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ئێمە بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی چاویان بە ئاڵاکەمان هەڵنایەت، رێگەی ئەو سیستمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمارەمان گرتووەتە بەر. لەدژی ئەو کەسانەی دەستیان لەناو دەستی ئەوانەی قەندیل ناوە و دەیانەوێت لەگەڵ ئەواندا لەم وڵاتەدا شتێک بکەن، ئەم هەنگاوە هاوێژراوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەو گشتپرسییەی بڕیارە لە تورکیا ئەنجام بدرێت، رایگەیاند ''ئێمە بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی چاویان بە ئاڵاکەمان هەڵنایەت، رێگەی ئەو سیستمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمارەمان گرتووەتە بەر. لەدژی ئەو کەسانەی دەستیان لەناو دەستی ئەوانەی قەندیل ناوە و دەیانەوێت لەگەڵ ئەواندا لەم وڵاتەدا شتێک بکەن، ئەم هەنگاوە هاوێژراوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی ئەندامانی شورای ئابووری یەکێتیی ژوورەکان و بۆرسەکانی تورکیا، کرد.
لە گوتارەکەیدا ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه و ئه‌و راستیانه‌ی ده‌ركه‌وتوون نیشانماندهدهن كه هه‌تا به‌ته‌واوی سه‌ری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، فه‌تۆ و په‌كه‌كه پان نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا له ئاسایشیدا دووچاری ناڕه‌حه‌تی ده‌بین له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر رێگا".
گوتیشی: "کەسانێک هەن هەست بەوە ناکەن کە هەموومان لەناو کەشتییەکداین تەنها لە بەر ئەوەی کەشتیوانەکەیان خۆش ناوێت هەوڵ دەدەن بنی کەشتییەکە کون بکەن و پشتیوانی ئەوانە دەکەن کە دەیانەوێت کەشتییەکە وەربگێڕن. سوپاس بۆ خوا گەلەکەمان هەموو ئەو یاریانە دەبینێت".
سەبارەت بەو گشتپرسییەی بڕیارە لەوڵاتەکەی ئەنجامبدرێت، سەرکۆماری تورکیا گوتی: ''ئێمە بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی چاویان بە ئاڵاکەمان هەڵنایەت، رێگەی ئەو سیستمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمارەمان گرتووەتە بەر. لەدژی ئەو کەسانەی دەستیان لەناو دەستی ئەوانەی قەندیل ناوە و دەیانەوێت لەگەڵ ئەواندا لەم وڵاتەدا شتێک بکەن، ئەم هەنگاوە هاوێژراوە.هەرلەبەر ئەوەیە من ئەم رێگەیەم پێ پیرۆزە و پەسەندی دەکەم و باوەڕیشم وایە گەلەکەم بە گوتنی 'بەڵێ' ئەم رێگەیەی کە گرتوومانە، پەسەند دەکات''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند ''رێژەی بێکاریی بەشێوەیەک دادەبەزێنین کە ئەو دامەزراوانەی پلەبەندیی بکەونە نووسینەوەی بەهانە بۆی. بەتۆ چی؟ گشت‌پرسیی لەسەر هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا بەتۆچی؟ تۆ کێیت''.
دواتر گوتی: "ئەمڕۆ سەفەربەرلیکێکی نوێ لەگەڵ ئەندامانی یەکێتی بۆرسە و ژووری بازرگانی تورکیا دەست پێدەکەین. لێرەوە بانگهێشتی تەواوی سەرمایەدارانی تورکیا دەکەم کە لەمەودوا بەشێوەیەکی کاریگەر بەردەوام بن لە ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەمان".
ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە کە لە سیاسەتی سو‌و لە وڵاتەکەی ناڕازییە و رایگەیاند ''بەم سیاسەتی سوویە وڵاتەکەمان گەشە ناکات. لە راستیدا ئەمە ئامرازی قۆرخکارییە. چونکە بەڵێندەر و ئەو کەسەی دایدەمەزرێنێت بەچی دایدەمەزرێنێت بەم کرێدیە کەمەی لە سو‌و وەریدەگرێت. بەڵام ئەوەی بانکی ناوەندی رایگەیاندووە کە رێژەی سو‌و دوو بەرامبەر دەکات بۆ ئاراستەکردنی کرێدی دان بە لە سەدا ١٥، ١٦ و ١٧ لەم وڵاتە ناگەینە هیچ شوێنێک. لەبەر ئەمە بەتایبەتی بانگهێشتی خاوەنکارانی کەرتی ئابووری دەکەم بەویژدان بن".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "هه‌ندێک كه‌س هۆكاری جیاواز ده‌هێننه ئاراوه بۆ دروستكردنی هه‌ڵاوسان. ده‌ڵێن نرخی ته‌ماته، په‌تاته و خه‌یار به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌وانه هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراوه... ئه‌وه هۆكاری هه‌موویه‌تی سووه، سو‌و. هه‌ڵاوسان ده‌ره‌نجامه، سو‌و هۆكاره‌كه‌یه‌تی. به‌پله‌ی یه‌كه‌م سو‌و هۆكاری راسته‌وخۆی هه‌ڵاوسانه. سو‌و و هه‌ڵاوسان په‌یوه‌ندی راسته‌وانه‌یان هه‌یه. په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌یان نییه. با كه‌س فریومان نه‌دات. به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ته‌ماشا ده‌كه‌ین زۆرێك له‌وانه‌ی متمانه‌مان پێكردن و باوه‌ڕمان پێیان هه‌بوو لێره هه‌مان هه‌ڵه ده‌كه‌نه‌وه. من ده‌ڵێم له ژێر چه‌تری یه‌كێتیی ژوور و بۆرسه‌كانی توركیادا خه‌بات ده‌كه‌ین. باوه‌ڕیشم وایه كه له‌و بابه‌ته‌دا حكوومه‌ته‌كه‌مان پێداگرانه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵویستی".