ئەنقەرە
دوێنێ کۆمەڵێک قوتابی بە ناوی نەتەوەیی بوونەوە دژی لابردنی قەدەغەی سەرپۆش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پەیامێکی ئاراستەی ئەو قوتابیانە کردو گوتی: "میللەت ئەم بڕیارەی پەسەند کردووە، ئیتر ئێوە کێن؟ با چیتر کەس بە ناوی نەتەوەیی بوونەوە لاف و گەزاف لێنەدا، لەم وڵاتەدا تەنیا خەڵک بڕیار دەدات نەک کەسی دیکە. ئەم وڵاتە موڵکی ژنان و پیاوانە، ھەمووان وەکو یەک مافی ئازادییان ھەیە، دەبآ ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە تێبپەڕێنین، سەرپۆش لەسەر و بێسەرپۆش خوشکی ئێمەن و بەیەکەوە ھانگاو دەنێین ئێمە ناھێڵین کەس لەسەر ئەم بنەمایە جیاوازی دروست بکات."
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "من باوکێکم بە دەست ئەم تێگەیشتنەوە ئازارم چەشتووە، کچەکانم لەبەرئەوەی سەرپۆشیان لەسەر بووە، نەیانتوانیوە لە وڵاتی خۆیاندا بخوێنن. ئەوانەی بە سەرپۆشەوە گرتوویانە کەسی زۆر نەزان و دواکەوتوون. لەم وڵاتەدا کەس نامۆ نییە، ژن و پیاو، کورد و تورک، چەرکەز و گورجی، لازی و ئەبھاز ھەمووان بەیەکەوە جوانین و پێکەوە بەرەوپێش دەچین."