Mazın Asad
15 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی ناچالاک کراوە بۆ سێ ھەزار و ٤٨٦ بەرز بووەتەوە. خەریکە دەچینە نێو عەفرین. بە باشی نزیک بووینەتەوە".
ئەردۆغان لەمیانی پێشوازیکردنی لە پزیشکان بە بۆنەی رۆژی پزیشکان لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژی بەوە دا کە لەکاتێک ھاتنی بۆ ھۆڵەکە دوا ئاماریان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون پێداوە و گوتیشی: "ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی ناچالاک کراوە بۆ سێ ھەزار و ٤٨٦ بەرز بووەتەوە. خەریکە دەچینە نێو عەفرین. بە باشی نزیک بووینەتەوە. چونکە دەردی ئێمە داگیرکاری نییە. دەردی ئێمە پاککردنەوەی تەواوی تیرۆریستان لە کۆریدۆری تیرۆر لە رۆژھەڵاتەوە تاکو رۆژئاوا. پاکیان دەکەینەوە تاکو سنوورەکانمان ئارام بێت. ٩١١ کلیۆمەتر سنوورمان ھەیە و ئاسان نییە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەمریکا لێرەدا سنووری ھەیە؟ ھێزەکانی ھاوپەیمانان لێرەدا سنووری ھەیە؟ چی کارێکیان ھەیە ئەمانە لێرە؟ بۆچی دێنە ئێرە؟ بۆ پاراستنی کێ دێن؟ لە ئێستادا لە سووریا رووسیا لەگەڵ رژێم جموجۆڵ دەکات. ئەوکات ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەگەڵ کێ جموجۆڵ دەکات؟ بیڵێم، لێرەدا لەگەڵ یەپەگە و پەیەدە جموجۆڵ دەکەن. کاتی خۆی پێنج ھەزار بارھەڵگر چەکیان بۆ ئێرە ھێنا. دوو ھەزار چەک و تەقەمەنیان بە فڕۆکەی کارگۆیی بۆ ئێرا گواستەوە. ئەوان ھێندە چەک و تەقەمەنیان بۆ ئێرا گواستەوە، ئێمە بە مانگی سووری تورکی و ئافاد و وەقفی کاروباری ئایینیمان ھاوکاری مرۆییمان گواستەوە. جیاوازی نێوانمان ئەمەیە".
سەرکۆماری تورکیا باسی لە دیدارێکی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کرد و رایگەیاند: "ھەمیشە ئەمانەم پێیان گوتووە. بە تایبەتیش بە بەڕێز تیلەرسنیشم گوت "ئێوە ئەم چەکانە بۆچی دەنێرنە ئەوێ؟ بەرامبەر کێ دەینێرن؟ چونکە تەنھا ئێمە لە پشت ئەم سنوورە ھەین. بۆچی ئەمانە بۆ ئێرە دەگوازنەوە. باوەڕ بکەن دەنگیان نییە. ھاوکات ٢٠ دانە بنکەی سەربازییان دامەزراند. باشە ئەم بنکانە لێرەدا بۆچی ھەیە؟ دوو شت دێتە مشکمان، یان تورکیا یانیش ئێران. خۆی ئەم کارە بەرامبەر بە رووسیا بەکار نایەنێت. ئەمە بە مانای جەنگی جیھانی سێیەم دێت. ھەمیشە گفتوگۆی ئەمانە دەکەین. لە رۆژی جیھانی پزیشکیدا دەبێت باسی ئەمانە بکەین. چونکە دەبێت بۆ ھەموو شتێک ئامادە بین".