Ramal Mahmood
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند "تورکیا وڵاتی جوانترین دەریا، شاخ، رووبار، خاک، دار، خۆر، خواردن، میوە و جوانترین پێکەنینە لەسەر رووی زەوی. تورکیا بە مێژوو و جوگرافیا و مرۆڤەکانی وڵاتیکی تایبەتە. مرۆڤەکانمان، خاکمان تایبەتمەندییەکی بەمجۆرەی هەیە کە لە شوێنانی دی بە ئاسانی نابیرێن".
ئەردۆغان لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوینەرانی کەرتی گەشتوگوزار لە کۆشکی کۆماری، ئاماژەی بەوە دا کە بانگهێشتی ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، لەپاڵ سەردانەکانیاندا بۆ بەسەرکردنەوەی کەسوکارەکانیان، بۆ پشووش بێنەوە وڵاتەکەیان. ئەو کەسانەی کە دێنەوە سەردانی خانەوادەکانیان دەکەن. گوتی: "تورکیا وڵاتی جوانترین دەریا، شاخ، رووبار، خاک، دار، خۆر، خواردن، میوە و جوانترین پێکەنینە لەسەر رووی زەوی. تورکیا بە مێژوو و جوگرافیا و مرۆڤەکانی وڵاتیکی تایبەتە. مرۆڤەکانمان، خاکمان تایبەتمەندییەکی بەمجۆرەی هەیە. کە لە شوێنانی دی بە ئاسانی نابیرێن. وڵاتەکەمان لە ئەفەسەوە بۆ کاپادۆکیا، لە سومەلاوە بۆ ئانی، لە ئایاسۆفیاوە بۆ نەمرود و مەولانا، لە سەلیمییەوە بۆ ئیسحاق پاشا هەمووی مۆزەخانەی سەر کراوەی جیهانییە".
گوتیشی": "هەموو شارێکی جوانییەکی جیاکەرەوەی هەیە. بانگهێشتی هەموو کەس دەکەین بە تەواوی جیاوازییە نەژادی و ئایینییەکانیانەوە بێنە وڵاتەکەمان کە دڵڕفێنییەکی ناوازەی هەیە. تەنها لە تورکیا رۆژهەڵات و رۆژئاوا، باکوور و باشوور، رابردوو و داهاتوو، دەریا و چیا، نەی و کەمانچە و هەموو جیاوازییەکان پێکەوە دەبنیرێن. ئێوە بۆ ئەم جوانییە سەرنجڕاکێشە بۆ تورکیا بانگهێشت دەکەم".