Merve Yıldızalp,Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "به سه‌گ هاووڵاتییهكەم كه له ئه‌ورووپاوه دێته‌وه توركیا ده‌پشكنن. ئایا سووكایه‌تی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟ تۆ خۆت ناتوانی بیپشكنیت، خۆت بیپشكنه. ئه‌گه‌ر ئافره‌ته به پۆلیسی ئافره‌ت بیپشكنه. بۆچی؟ چونكه له كاراكته‌ری ئه‌وانه‌دا ئه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له موسڵمانێكدا ئه‌وه نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی موسڵمان سته‌م ناكات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی لە میانی ''پرۆگرامی یادکردنەوەی عەلی عیزەتبەگۆڤیچ لە ١٤یەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا'' کە لە ناوەندی کۆنگرە و کولتووری بەشتەپە، پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "به سه‌گ هاووڵاتییهكەم كه له ئه‌ورووپاوه دێته‌وه توركیا ده‌پشكنن. ئایا سووكایه‌تی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت؟ تۆ خۆت ناتوانی بیپشكنیت، خۆت بیپشكنه. ئه‌گه‌ر ئافره‌ته به پۆلیسی ئافره‌ت بیپشكنه. بۆچی؟ چونكه له كاراكته‌ری ئه‌وانه‌دا ئه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له موسڵمانێكدا ئه‌وه نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی موسڵمان سته‌م ناكات".
گوتیشی: "بزانن كه ئه‌ورووپا له بۆسنه مرد له سووریا به‌خاك سپێردرا. ته‌رمی منداڵانی بێ تاوان كه كه‌وته كه‌نار ده‌ریا كێلی گۆڕی شارستانیيه‌تی خۆرئاوایه. به‌داخه‌وه له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا به‌ها دێرینه‌كانی ئه‌ورووپا له لایه‌ن خاوه‌نی ئه‌و به‌هایانه خۆیانه‌وه بێ نرخ كران و یه‌ك به یه‌ك له‌ناوبران".
ئەردۆغان گوتی: "تا دوێنێ داوای مافەکانی مرۆڤ، دیموکراسی، ئیرادەی گەل و ئازادییەکان بۆ بۆسنییەکان زۆر دەبیندرا. ئێستاش بۆ سوورییەکان، فەڵەستینییەکان، لیبیەکان زۆر دەبیندرێت. ستەمکار و ستەمدیدە بشگۆڕێن تەماشاچییانی ستەم هەر وەک خۆیانن و نەگۆڕاون".
هەروەها گوتی: "ئیدی چاوه‌ڕوانین سه‌ركرده ئه‌ورووپییه‌كان ده‌ستبه‌رداری كردنه ئامانجی توركیا ببن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێنساردی و ئه‌قڵی سه‌لیم. هه‌ڵكشانی دوژمنایه‌تیی بیانی، سوود به هیچ كه‌س ناگه‌یه‌نێت. خه‌یاڵی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی دوژمنایه‌تیكردنی ئیسلامه‌وه، هیچ كه‌سێك ناگه‌یه‌نێته هیچ شوێنێك. ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌ورووپای پێده‌گات به بێ توركیا، ته‌نیایی و بێچاره‌ییه. توركیا پێویستیی به ئه‌ورووپا نییه. لە راستیدا ئه‌ورووپا پێویستیی پێمانه. هه‌رچه‌نده ئه‌وان نه‌یانه‌وێت بیبینن، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه درێژخایهنانهیان توركیا و ئه‌ندامێتیی ته‌واوه‌تیی توركیایه".
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەی گوتارەکەیداگوتی: "ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی به هه‌ڕه‌شه توركیا به‌دیل ده‌گرن ئه‌و بێ ئاگایانهن كه بێخهبهرن له مێژووی خۆیان. ئه‌وانه‌ی وایانده‌زانی به سزاكان چۆكمان پێداده‌ده‌ن له نزیكترین كاتدا تێده‌گه‌ن كه له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دان. وه‌ك هه‌میشه باسملێكردووه ئاو ناكه‌ینه ئاشی یاریه بچووكهكانیانهوه. ناكه‌وینه داوی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی خۆیان ناناسن. سازش له‌سه‌ر ئامانجه ستراتیجییه‌كانمان ناكه‌ین".
گوتیشی: ''ئێمە یاریی دەستی هیچ کەسێک نیین و نابین. ئێمە دەرگاوان نیین بە ئارەزووی کەسانێک مامەڵە بکەین و نابین. چونکە ئێمە گەلێکین وەک بۆسنییەکان لە رێگەی خوێنەوە مێژوومان نووسیوەتەوە، باجی ئازادیمان داوە و لاوانمان پێشکەشی خاک کردووە''.