Yusuf Aydın Deniz
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2018
ههولێر - AA
لە میانی بەڕێکەوتنی لە ئەرجەنتینەوە بەرەو پاراگوای، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ میدیاکارە تورکەکان کە لە گەشتەکەیدا یاوەری دەکەن دوا و لێدوانی گرنگی لەبارەی منبج-ەوە دا.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی "ئایا لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ-دا تاوتوێی بابەتی منبج کرا؟"، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "باسمان کرد. رێککەوتنێک هەیە سەبارەت بەوەی ئەوێ لەوانە پاکبکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەمان لەوێ کۆبوونەوەیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە. دیسان ئەوەمان گوت کە ئەم پڕۆسەیە خێرا دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە سووربوونمان لەسەر ئەوەی منبج لە پەیەدە/یەپەگە پاکبکەینەوە. ترەمپ لەم جۆرە کارانەدا دامەزراوترە. گفتوگۆی نێوان وەزیرانی دەرەوەمان لەوبارەیەوە زۆر گرنگە. لە لای ترەمپ-دا پۆمپیۆ ناتوانێت بڵێت -ئاوا دەبێت و ئاوا نابێت-. ئەویش گوتی کەمی ماوە و گوزارشتی لە چەشنی ئەوەی دەستیان بە چوونە دەرەوە کردووە، بەکارهێنا. بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئینشائەڵڵا منبج لە دەستی ئەمانە رزگاردەکەین".
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری "نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت ئیدلب چییە لەگەڵ رووسیادا؟"، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "نازانم بەڕێز پوتین چی گوتووە، بەڵام سەبارەت بە نیگەرانییەکان، تەواو پێچەوانەکەی بە ئێمە گوت؛ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و سەربازانی ئەوەی کە تا ئێستا لە ئیدلب کەوتووەتە سەرشانیان جێبەجێیانکردووە. تەنها سەبارەت بە هەیئەی تەحریری شام چەند گرفتێک هەیە. لەبەر ئەوەش ئەوان باسیان لە ژمارەیەک گرفت بە باوەڕی خۆیان کرد. یەکە پەیوەندییدارەکانمان بەردەوام لە پەیوەندییدان. لە ئیدلب، ئێمە هیچ کێشەیەکی جددییمان لەگەڵ لایەنی رووسییدا نییە".