Sefa Mutlu
05 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''لە کاتێکدا تورکیا و سیاسەتی تورکیا سەرلەنوێ لە سەرەتاوە وەرچەرخاوە، بێگومان خۆشمان پشتگوێ نەخستووە و نایخەین. بەبێ سازشکردن لەسەر بنەماکانی دامەزراندن و بەپێی داخوازییەکانی گەلەکەمان و هەلومەرجی رۆژگار پارتەکەمان و کادیران و سیاسەتەکەمان نوێ دەکەینەوە''.
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی سیاسەت و دەستپێشخەری نوێ لە سەدەی بیست و یەکدا کە لە ژێر ناوی ''سەرلەنوێ بیرکردنەوە لە سیاسەت بۆ چاکەی مرۆڤایەتی'' بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان باسی لە خەباتی پارتەکەی کرد و گوتى: ''هەرگیز ئەو ئامانەتەمان تێکنەداوە کە گەلەکەمان لەسەر سندوقی دەنگدان بە ئیرادەی ئازادەوە هەڵیبژاردووە. ئەو هەلومەرجی تێیداین هەرچیيەک بووبێت، هەمیشە لە زەمینەی یاسا و دیموکراسییدا خەباتمان کردووە''.
گوتیشی: ''بانگهێشتی هەموو هاووڵاتیانمان دەکەم بە بیرۆکە و رەخنە و پێشنیارە بەنرخەکانیان پاڵپشتی ئەم پرۆسەیە بکەن و خاوەندارێتی سەدەی تورکیا بکەن و بیپارێزن''.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئاماژەی بە وەرچەرخانی سیاسەتی وڵاتەکەی کرد و، رایگەیاند: ''لە کاتێکدا تورکیا و سیاسەتی تورکیا سەرلەنوێ لە سەرەتاوە وەرچەرخاوە، بێگومان خۆشمان پشتگوێ نەخستووە و نایخەین. بەبێ سازشکردن لەسەر بنەماکانی دامەزراندن و بەپێی داخوازییەکانی گەلەکەمان و هەلومەرجی رۆژگار پارتەکەمان و کادیران و سیاسەتەکەمان نوێ دەکەینەوە''.