Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی تورکیا، لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە کاروچالاکییەکان لە بارەگەی سەرەکی ئاک پارتی دەستی پێ کرد.
لەم چوارچێوەیەش وێستەگەکانی پاس لە نزیک بارەگەی ئاک پارتی چۆڵ کران و ئامادەکاری تەواو ئەنجام درا. هاوکات هێزەکانی ئاسایش رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان گرتۆتە بەر.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو کە لەشاری قۆنیا دەنگی دا و دواتر گەیشتە ئەنقەرە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لە باڵکۆنی بارەگەی سەرەکی ئاک پارتی گوتارێک بۆ هاووڵاتیان پێشکەش بکات.