Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە- AA
- سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا، جەختیان لەسووربوونی خۆیان لەبەرەنگاربوونەوەی داعش بەتایبەت لە سووریا و عێراق کردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێگە نەدرێت پەکەکە لە باکووری عێراق بمێنێتەوە.
- ئۆباما بە ئەردۆغانی راگەیاندووە بەرێزەوە تەماشای بەشداریی تورکیا لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەکەن، بەتایبەت ئەو پشتیوانییەی ئەنقەرە پێشکەشی سوپای سووریای ئازادی کردووە بۆ پاککردنەوەی سنووری نێوان تورکیا-سووریا.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا، جەختیان لەسووربوونی خۆیان لەبەرەنگاربوونەوەی داعش بەتایبەت لە سووریا و عێراق کردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێگە نەدرێت پەکەکە لە باکووری عێراق بمێنێتەوە.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی لەلایەن ناوەندنی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ ئێوارە سەرۆکی ئەمریکا بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە سەرکۆماری تورکیاوە کردووە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ئۆباما ماوەی کاتژمێرێک و 25 خولەکی خایاندووە و تێیدا تاوتوێی قۆناغەکانی داهاتووی شەڕی دژی داعشیان کردووە.
ئۆباما بە ئەردۆغانی راگەیاندووە بەرێزەوە تەماشای بەشداریی تورکیا لەبەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەکەن، بەتایبەت ئەو پشتیوانییەی ئەنقەرە پێشکەشی سوپای سووریای ئازادی کردووە بۆ پاککردنەوەی سنووری نێوان تورکیا-سووریا.
ئەردۆغان و ئۆباما جەختیان لەوەکردووەتەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو هەڕەشەیەی لەسەر گەلی سووریا، تورکیا، ئەمریکا و وڵاتانی دیکە هەیە، پێویستە ئەو پرۆسەیەی لەئێستادا دژی داعش بەردەوامە و فشارەکانی سەر ئەو رێکخراوە بەردەوامیی پێبدرێت.
لای خۆیشییەوە باراک ئۆباما خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەقۆناغی گفتوگۆ و دایەلۆگی نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی بەشداریی ئەنقەرە لە هاوپەیمانیی دژی داعش لەئاستێکی گونجاودا.
ئەمە جگە لەوەی هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد پێویستە ناوچەکە لەهەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکان بە داعش و پەکەکەشەوە پاکبکرێتەوە و ئەوەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بە هەستیارییەوە بەڕێوەببرێت.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا، جەختیان لەسووربوونی خۆیان لەبەرەنگاربوونەوەی داعش بەتایبەت لە سووریا و عێراق کردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێگە نەدرێت پەکەکە لە باکووری عێراق بمێنێتەوە.