واشنتۆن
سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی وڵاتانی 5+1 و ئێران له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ بۆب كۆكێر سیناتۆری كۆماریخوازه‌كان و كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا گفتوگۆی كرد.
له‌و بارهیهوهگوتهبێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست له كۆنگرهیەکی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا رایگه‌یاند: "ئۆباما له‌باره‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی ئێران داویه‌تی په‌یوه‌ندی كردووه به سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا".
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بۆب كۆكێر، سه‌رقاڵی ئاماده كردنی پڕۆژه یاسایه‌كه كه مه‌رج داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت ده‌بێت له كۆنگرێس په‌سه‌ند بكرێت، ئۆباماش دژی ئه‌و پڕۆژه یاسایه وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه یاسایه له كۆنگرێس ده‌ربچێت ئه‌وا ڤیتۆی ده‌كات.
ئێرنست ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئۆباما به كۆكێری گوتووه رێز له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ده‌گرێت له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه، گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه جیاوازی له بیروبۆچوونیاندا هه‌یه، به‌ڵام ئۆباما دووپاتی كردووەته‌وه كه رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی باشترین رێگه‌یه بۆئه‌وه‌ی رێگه له‌به‌رده‌م ئێران بگیرێت له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی".
ئێران و وڵاتانی 5+1 كه له پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مریكا، رووسیا، چین، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا پێكهاتووه له 2ی نیسانی ئه‌مساڵدا له شاری لۆزانی سویسرا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
له ئیستاشدا ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاماده ده‌كرێت كه ئامانج لێی گه‌یشتنه به‌ڕێككه‌وتنی كۆتاییە كه بڕیاره له 30 حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و واژۆ بكرێت.