Ahmet Sertan Usul,1 23
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
چۆروم - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە رایگەیاند "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ فەرماندە قسەم کرد. گوتم ژمارەکە گەیشتە چەند، گوتی ٤٨٤ و گوتیشی 'خوا یار بێت کەمێکی دیکە گردی بورسایا دەکەوێت'. وێڕای ئەو هەموو تەنگوچەڵەمانەش سەربازانمان دەڕۆن و بەردەوام دەبن لەوە".
بەر لە بەشداریکردنی لە کۆنگرەی شەشەمی لقی چۆرومی پارتەکەیدا لە پێش هۆڵی وەرزشی ئەتاتورک، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی ئەو هاووڵاتییانە کرد کە لە چاوەڕوانی هاتنیدا بوون.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونەوە تاکو ئێستا، ٤٨٤ تیرۆریست کوژراون و گوتی: "کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ فەرماندە قسەم کرد. گوتم ژمارەیەک گەیشتە چەند، گوتی ٤٨٤ و گوتیشی 'خوا یار بێت کەمێکی دیکە گردی بورسایا دەکەوێت'. وێڕای ئەو هەموو تەنگوچەڵەمانەش سەربازانمان دەڕۆن و بەردەوام دەبن لەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە ئێوارەی دوێنێ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوژینی یەکێک لەو کەسانە کردووە کە ئێستا بەدەست تیرۆریستانەوەیە و گوتی: "پێی گوتم 'سەرکۆمارم، هاوسەرەکەم بە زیندوویی یان بە شەهیدی، با بمدەنەوە و ئێوە من بدەنە ئەوان'. منیش پێم گوت 'ئێمە هەموو جۆرە هەنگاوێک دەهاوێژین. زۆر کەسی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییەمان بەدەستەوەیە، کۆبوونەوەکانمان دەکەین'. ئێمە هەرچییەکمان کردووە دەیکەین و ئینشائەڵڵا پێیان دەگەین. کەمێک ئارامگر بن. کاتێک کە هاوسەری برا زیندوو یان شەهیدەکەی من بەوشێوەیە بیردەکاتەوە، ئەی بەدڕەوشتان، ئەی بێ نرخەکان، ئێوە قسەی چی دەکەن؟ ئێوە مامەڵەی چی لەگەڵ ئێمەدا دەکەن؟ با پرۆفیسۆر، مامۆستای زانکۆ و هونەرمەنیش بیت، چ دەگۆڕێ؟ ئێوە بەناو هونەرمەندن. ئێمە لێرەدا قسە نەکەین ئەی لە کوێ قسە بکەین. لێرەدا وشەکان چیتر کاریگەرییان نامێنێت، با ئەمە بەو شێوەیە بزانرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتیشی: ''بێگومان خزمەتی ئەو بێ توانایانەی کە تا دوێنێ دەیانگوت 'پشتمان بە یەپەگە و پەیەدە بەستووە' و هەڕەشەیان لە دەوڵەتەکەمان دەکرد، بە ئاسایی وەردەگرین''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە تورکیا لەبەرامبەر ستەمکاردا دڵرەق و لەبەرامبەر ستەملێکراودا میهرەبانە، گەلێکی میهرەبانە.