Elif Küçük
21 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2023
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر بە هەردوو زمانی تورکی و عەرەبی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی ئەردۆغاندا هاتووە:
"پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە گەلەکەمان و جیهانی ئیسلامی دەکەم. سوپاسی خوای گەورە دەکەم کە ئێمەی گەیاندە جەژنێکی دیکە. جاریکی دیکە نزای رەحمەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەمان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکان و لافاوەکاندا گیانیان لەدەستدا و سەرەخۆشی لە کەوسوکاریان دەکەم. جەژنی رەمەزانتان پیرۆزبێت".