Merve Yıldızalp
29 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ٣٠ی ئاب روونترین بەڵگە بووە کە گەلی تورکیا دەتوانێت چی بەدەستبهێنێت و دەستبەرداری چی بێت کاتێک ناچار دەبێت لەنێوان دیل و ئازادیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت و رایگەیاند ''٢٠٢٣ کە یادی سەدەهەمین ساڵەی تەمەنی کۆمارەکەمان دەکەینەوە، پشتیوان بەخوا دەبێتە یادێکی نوێی مژدەی بنیاتنانی تورکیایەکی گەورە و بەهێز''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەبۆنەی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی دەکەن بە گەیشتن بە یادی سەد ساڵەی سەرکەوتنە گەورەکە و پیرۆزبایی جەژنی سەرکەوتنی ٣٠ی ئابی لە گەلەکەی، هاووڵاتییانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور و گشت هاووڵاتییانی جیهان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''٣٠ی ئاب روونترین بەڵگە بووە کە گەلی تورکیا دەتوانێت چی بەدەستبهێنێت و دەستبەرداری چی بێت کاتێک ناچار دەبێت لەنێوان دیل و ئازادیدا یەکێکیان هەڵبژێرێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد، تورکیا بە سەرکەوتوویی پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند کە بە قوڵی هەموو مرۆڤایەتی هەژاند و بە گرتنەبەری هەنگاوگەلێک قەیرانی ئابووریی جیهانیشی کردە دەرفەت و زیادبوونی توانای بەرهەمهێنانی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێک کە هەموو مانگێک هەناردەکردن ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات، هەروەها ئەو پرۆژانە جێبەجێ دەکرێن لە پیشەسازی بەرگریدا و ئەو بەرپرسیارێتیانەی لە چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکاندا لە ئەستۆی گرتووە، تورکیا دەکاتە پێشەنگی نوێی جیهان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''٢٠٢٣ کە یادی سەدەهەمین ساڵەی تەمەنی کۆمارەکەمان دەکەینەوە، پشتیوان بەخوا دەبێتە یادێکی نوێی مژدەی بنیاتنانی تورکیایەکی گەورە و بەهێز''.