Abdullah Shukur
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەھد ئەلتەمیمی (ئەو کچە فەڵەستینییەی کە لەلایەن ئیسرائیل ئازاد کراوە) ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کچە ئازاکەی فەڵەستین عەھد تەمیمی ئەنجامداوە کە ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد کرا.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سوپاسی کچە ئازاکەی فەڵەستین، عەھد تەمیمی کرد، بەھۆی پێداگری لە بەرەنگاربوونەوە و بوێری خۆی.