Abdullah Shukur
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە سەربازەکانی سوپای تورکیا لە قەڵغانی فورات داستانیان تۆمار کرد و ئەمڕۆش لە عەفرین دووبارە داستان تۆمار دەکەنەوە و گوتی: "سەربازە پاڵەوانەکانمان دوێنێ لە ناوچەی قەڵغانی فورات داستانیان تۆمار کرد و ئەمڕۆش لە عەفرین تۆماری دەکەن".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی لقی ئاماسیا پارتەکەیدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون گوتی: "سەربازە پاڵەوانەکانمان دوێنێ لە ناوچەی قەڵغانی فورات داستانیان تۆمار کرد و ئەمڕۆش لە عەفرین تۆماری دەکەن".
ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەوانەی بۆ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەڵێن "نـا بۆ جەنگ"، لە راستیدا دەڵێن "بەڵێ بۆ ستەم"، گوتی: "لە راستیدا بۆ پەلاماردانی سەر و ماڵ و کەسانی بێ تاوان دەڵێن 'بەڵێ'. لە راستیدا بۆ بەداگیرکراو مانەوەی ناوچەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی دەڵێن 'بەڵێ'. ئەوە چەپەڵیە. لە راستیدا پێویستە بەوە بگوترێت 'نەخێر' ".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان لە ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی سنووری تورکیایە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و چاویان لە خاکی سووریادا نییە و گوتیشی: "لە گشت لایەکەوە ھەواڵی ئەرێنی و دڵخۆشکەر دەبیستین بە تایبەتی لە برایانمان لە عەفرین. دەزانن خەڵکی ناوچەکە کاتێک دەبیستن گوندەکانیان لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە چی دەڵێن؟ دەڵێن "تورکەکان ھاتن، ئیتر سەلامەتین" مێژوو دووبارە ھەڵدەستێتەوە سەرپێ".