İlkay Güder
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
نۆڤاکشۆت - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ١٧:٥٠ خولەک گەیشتە نۆڤاکشۆتی پایتەختی مۆریتانیا.
ئەردۆغان لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا دوای سەردانی کردنی بۆ جەزائیر، گەیشتە مۆریتانیا.
ناوبراو لە فڕۆکەخانە لەلایەن سەرکۆماری مۆریتانیا محەمەد وەلەد عەبدولعەزیز پێشوازی لێ کرا.
ئەو شاندەی کە یاوەری ئەردۆغان دەکەن بۆ گەشتەکەی پێک دێن لە : هاوسەری ئەردۆغان ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابوری نیهات زەیبەقچی، وەزیری کلتور و گيشتیاری نومان کورتوڵموش، وەزیری خۆراک ، کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەحمەد ئەشرەڤ فاکیبابا، وەزیری گومرگ و بازرگانی بولەنت توفەکچی و ژمارەیەک پەرلەمانتار.