Sangar Hamad Azeez
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى رووسیا، ڤلادمیر پوتین په‌یوه‌ندیدار به غوته‌ى رۆژهه‌ڵات گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتى: "ئه‌مه نزیكه‌ى مانگێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن سهركۆمارمانهوه پێشنیار كرابوو. ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به گواستنه‌وه 700 سڤیل به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن له توركیا بوو. ئه‌مانه ئاماژه‌یان به ده‌رهێنانى ئه‌و سڤیلانه كردووه. به‌ڵام ئه‌م سڤیلانه نه‌هاتوونه‌ته توركیا به‌ڵكو به ئێمه‌ى راگه‌یاند كه ئه‌و سڤیلانه بردراونه‌ته باشوورى دیمه‌شق".
کاڵن لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا گوتی: "داواكارى یه‌كه‌مى ئێمه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مانه بهێنرێنه توركیا، به‌ڵام به ئێمه‌یان راگه‌یاند كه ئه‌و سڤیلانه چوونه‌ته باشوورى دیمه‌شق. نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له دواى داواكارییه‌كه‌ى سه‌ركۆمارمان، ئه‌مه گرووپه به ده‌ركه‌وت. ئێمه ئه‌وه‌مان رانه‌گه‌یاند چونكه چاوه‌ڕێى ئه‌وه بووین بێنه توركیا. به‌ڵام به‌ڕێز پوتین ئێستا ئه‌مه‌ى راگه‌یاندووە".