Mohammed Baqi Hussein
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
ئەنقەرە-AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "قسە لەبارەی گۆڕانکاری کابینەی حکوومەت ناکرێت. رۆژێک دێت کە دەبینن گۆڕاوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە شەوی دوو لەسەر سێی حوزەیران پێشتر راگەیەنرا کە پلان دانراوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققە، لەمبارەیەوە ئەمریکا بەر لە ئۆپەراسیۆنەکە زانیاری پێویستی داوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە سیستمی ناسینەوەی رێگرییەکان لە هێلیکۆپتەرەکەدا گوتی: ''بە وەزیری بەرگرییم رایگەیاند کە 'ئەو کارە دەستبەجێ جێبەجێ بکەن، ئەگەر لە رێگەی دابینکردنی راستەوخۆشەوە بێت'. کڕینی ئەو جۆرە ئامێرە بە پەلانە بە هۆکاری ئەمنی، دەبەخشرێن لەوەی رێکاریان بۆ بگیرێتە بەر و راستەوخۆ بە چوونە لای ئەو سەرچاوەیەی دابینی دەکات، دەکڕدرێن. لەوبارەیەوە فەرمان و رێنمایی پێویستمان داوە''.
سهرۆكوهزیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتيشی: "له بهرنامهكانماندا و له كارنامهی حكوومهتدا بابهتێكمان نییه لهبارهی كڕینهوهی خزمهتی سهربازی. چونكه له ئێستادا له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆرداین. ههموو توانا و قورسایی خۆمان داوه بهو بابهته".