Cüneyt Can,Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
قەرس – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێک بە پشتیوانی ئاسمانی لە ناوچەی چەمچەی قەزای کاغزمان سەربە پارێزگای قەرس، هەشت تیرۆریستی پەکەکە کوژران.
پارێزگاری قەرس، رەحمی دۆغان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، "دوای دیاریکردنی شوێنی ژمارەیەک تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی چەمچەی قەزای کاغزمان تیمەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی قەرس دەستی کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک".
رەحمی دۆغان ئاماژەی بەوە دا ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی ئاسمانی ئەنجامدراوە و، گوتی: "بە پێی گرتەکانی شەوی رابردوو، هەشت چەکداری پەکەکە لە ناوچەی چەمچە کوژراون و هێزەکان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو چەکدارەی کە رایکردووە".
زانراوە ئۆپەراسیۆنەکان لە ناوچەی چەمچە-مادور بەردەوامن.