Fahrettin İbrahim,Yusuf Aydın Deniz
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "ئەمریکا لە پرسی قودسدا بە تەنیا ماوەتەوە و گەیشتووەتە ئاستێک کە هەڕەشە دەکات".
بینالی یڵدرم لە زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند: "لە دەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە پاڵ ١٤ ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشدا، ئەمریکا بەتەنیا ماوەتەوە و وەک دوایین چارەش، لە دانیشتنەکەدا هەرەشە لەوانە دەکرێت کە دژی ئەمریکا دەنگ دەدەن، گەیشتوونەتە ئەو ئاستە. سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، 'ئەگەر لە دژی ئەمریکا بڕیار بدەن ئەوا هاوکارییە داراییەکان دەبرین، پارە نادەین، بۆیە ئاگادار بن' ".
یڵدرم لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە رەوەتی پێشکەوتنی ئابووری تورکیا کرد و گوتی: "گەشەسەندنمان لە چارەکی سێهەمدا، بووە ریکۆردێک، لەسەدا ١١.١ ئەمە لە هیچ وڵاتێکدا رووی نەداوە. ئەمە بەرزترین رێژەی ٦ ساڵی رابردووە کە بەدەست هاتووە. ئەم رێژەیە لە خۆوە بەرهەم نەهاتووە. هەندێک کەس هەوڵ دەدەن ئەمە بەکەم سەیر بکەن. بەڵام چی دەکەن بیکەن، لەپشت ئەم گەشە سەندنەوە سیستەمێکی بەهێزی بانکی هەیە، داراییەکی گشتی هەیە، پێکهاتەی دینامیکی گەنجان هەیە، کولتوورێک و ئەزموونێکی گونجاوی کار هەیە".