سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم (سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەلازیغ): ''سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر نۆ، لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو کە بەرامبەر بە بینای بەرێوەبەرایەتی ئاسایش لەقەراغی رێگەکەدا دانرابوو، سێ پۆلیسمان دەستبەجێ شەهیدبوون، کۆی گشتیی ٢١٧ بریندارمان بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە. بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان ٧٢ لە بریندارەکان چارەسەری پزیشکییان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. ١٤٥ەکەی دیکەیان بەسەر پێنج نەخۆشخانەدا دابەشبوون و لەژێر چارەسەری پزیشکییدان. ٨٥ لە بریندارەکان پۆلیسن و ٦٠یان هاووڵاتی سڤیلن. ژمارەی ئەو بریندارانەی کە برینەکانیان سەختە ٢٠ کەسن. لەنێو ئەوانەشدا دوو پۆلیسمان برینەکانیان قورسترە لەوانی دیکە و ١٤ بریندارمان دۆخیان لەبریندارەکانی دیکە باشترە''.
|
news_share_descriptionsubscription_contact

