لە مانگی كانوونی دووەم چەند گەشتیارێكی ئەنتاڵیا دوای دەركەوتنی خۆر، بێ گوێدانە ساردی ئاوەكە چوونە ناو ئاو و خۆیان دایە بەر ھەتاو.
دوای ئەوەی كەشوھەوای سارد و تەماوی باڵی بەسەر زۆربەی ناوچەكانی توركیادا كێشا، لە ئەنتاڵیا بۆ چەند رۆژێك ھەتاو دەركەوت و ئەگەر كەمیش بێ توانی تام و چێژێكی ھاوینە بە گەشتیاران بدا.
لەكاتێكدا پلەی گەرمیی ئەنتاڵیا ١٨ پلەی سەدی یە ە پلەی ئاوی دەریاكەی ١٨ پلەی سیلیزی بوو، چەندین گەشتیاری بیانی و تورك لە شارۆچكەی سەریكی سەربە شاری بەلەك چوونە ناو ئاو و دواتر خۆیان دایە بەر ھەتاو، ھەندێك لە گەشتیاران چووبوونە كەناراوەكان و كتێبیان دەخوێندەوە، دیمەنێكی تەواو ھاوینە لە كەناراوی شارۆچكەكە دەبینرا.