Mehmet Şah Yılmaz
17 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2026
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، ئیبراهیم کاڵن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسلام ئاباد-ی پایتەختی پاکستان، لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای پاکستان، مارشاڵ عاسم مونیر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی پاکستان، عاسم مالیک کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، کاڵن دوای سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان، سەردانی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانی کرد.
سەرۆکی میت کاڵن لە پاکستان لەگەڵ مونیر و مالیک کۆبووەوە و، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف-ەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارەکاندا دۆخی ئێستای پەیوەندیە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و پاکستان و، دەرفەتەکانی هاریکاریی بۆ داهاتوو و پێشهاتە هەرێمیی و جیهانییەکان تاوتوێ کران، لەو چوارچێوەیەشدا گرژی و ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان یەمەن و سعوودیە و ئەو مەترسییانەی بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە دروستیان کردووە تاوتوێ کران.
هەروەها لە دیدارەکاندا لە چوارچێوەی دووبارە بەرقەرارکردنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە تیشکخرایە سەر گرنگی ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگریی مەککە، کە زەمینەی لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنەکانی ڕەخساندووە، هاوکات ئاماژە بە ڕۆڵی تورکیا و پاکستان کرا لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و بە کراوەیی هێشتنەوەی کەناڵەکانی چارەسەری دیپلۆماسی.